فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان: پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له‌ بارزانییه‌كان بكات

 فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان: پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له‌ بارزانییه‌كان بكات
فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نفالی بارزانییه‌كانه‌وه‌، داوایان له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد، داوای لێبوردن له‌ بارزانییه‌كان بكات و كه‌سوكاری قوربانیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

(خۆشه‌وی خه‌لیل) به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌ك فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به‌بۆنه‌وه‌ی 33ساڵه‌ی ئه‌نفاڵی بارزانییه‌كانه‌وه‌ به‌یانێكمان پێشكه‌ش به‌ ڕای گشتی و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق كردووه‌، به‌یاننامه‌كه‌ش به‌ ناوی گشتیی فڕاكسیۆنه‌كانی كوردستانی بووه‌ و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌.
(خۆشه‌وی خه‌لیل) راشیگه‌یاند، "فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان داوایان كردووه‌، حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری بارزانییه‌كان بكاته‌وه‌ كه‌ دادگای تاوانه‌كانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌، هه‌روه‌ها كه‌یسی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ جینۆساید بناسێندرێت و، پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق كار بۆ ئه‌و به‌جینۆسایدكردنه‌ بكات، خاڵێكی دیكه‌ی نێو به‌یاننامه‌ی فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئه‌وه‌یه‌، حكوومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له‌ بارزانییه‌كان بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوان به‌رانبه‌ر به‌ بارزانییه‌كان كراوه‌.''






KDP
Top