وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ دیوانی وه‌قفی سوننه: عێراق چیتر ئه‌و وڵاته یه‌كانگیره نییه بتوانین تیایدا بمێنینه‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 28/7/2016 وه‌فدی وه‌قفی سوننه، به سه‌رۆكایه‌تی د.عه‌بدوللتیف هومهییم و یاوه‌رانی كه هه‌ر یه‌ك سه‌رۆكی دیوانی وه‌قف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌قف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌قف و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌قفی پارێزگای كه‌ركوك پێكهاتبوون، سه‌ردانی د. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، له‌و دیداره‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو پرسی سه‌ره‌كی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌من و ئاسایشی وڵات كرا.
سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی باسی گه‌رموگوڕی پێشوازی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر چاومانه كه هیچ سنوورێكیان له‌به‌رده‌م په‌ناهێنانی لێقه‌وماوان و ئاواره‌كان بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی دانه‌ناوه و هاوكات ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم، له‌م گرژییه‌ی نزیك هه‌رێم و شه‌ڕی دژی داعش جێگه‌ی پێزانینی هه‌موو لایه‌كه".
د. پشتیوان سادق، بۆ وه‌فدی سوننه ڕایگه‌یاند: "كورد له بری هه‌موو دونیا و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دژی تیرۆری جیهانی ده‌جه‌نگێت و سینگی پێشمه‌رگه‌كانی كردووه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی ئازادی و دیموكاسی و ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه".
هاوكات وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی بۆ شاندی میوان ڕوون كرده‌وه كه مه‌هام و ئامانجی سه‌رۆكی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به نیشتمانسازی له سه‌رده‌می مۆدێرنه و خه‌باتی چه‌ندین ساڵه بۆ پرسێكی لۆجیكی بۆ مانه‌وه كرد، كه ئه‌ویش پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بووه و گوتیشی: "عێراق چیتر ئه‌و ده‌وڵه‌ته یه‌كانگیره نییه كه به هه‌موومان بتوانین تیایدا بمێنینه‌وه و ته‌نها هۆكار و چاره‌ی گێڕانه‌وه‌ی جێگیری بۆ ئه‌م وڵاته و بنبڕكردنی توندوتیژی، دابه‌شكردنیه‌تی".
باسنيوز
