ده‌وا و ده‌رمانه‌كانی هه‌رێم بۆ قامیشلۆی ناردووه، په‌كه‌كه بردی
(دكتۆر وشیار مووسا) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك به‌وه‌كاله‌ت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''دوای ته‌قینه‌وه‌كانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، له‌سه‌ر فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی)، ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك چه‌ندان تیمی ته‌ندروستییمان پێك هێنا بۆ به‌هانه‌وه‌چوون و پێشوازیكردنی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه، به‌ڵام به‌رپرسانی رۆژئاوا پێیانڕاگه‌یاندین، ته‌نیا پێویستمان به ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكییه، له‌به‌ر ئه‌و داوایه‌یان من خۆم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر چوار تۆن ده‌رمانم گه‌یانده رۆژئاوای كوردستان، دواتریش چه‌ند جۆرێكی دیكه‌یان پێویست بوو و ئه‌ویشمان ره‌وانه كردووه، واته دووجار ده‌رمانمان ناردووه. كه‌چی كاتی چووینه رۆژئاوای كوردستان، له سه‌ر سنوور زۆر ماینه‌وه، چونكه به‌رپرسانی رۆژئاوا رێگه‌یان نه‌ده‌دا بچینه ناو خاكی رۆژئاوای كوردستانه‌وه. زۆر هه‌وڵم دا له‌گه‌ڵ براده‌رانی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان زوو بگه‌یه‌نینه قامیشلۆ، هه‌ڵبه‌ت دوای سێ سه‌عات ده‌سته‌ڵاتدارانی په‌یه‌ده دكتۆرێكیان هێنا له ته‌ندروستیی شاری دێركێ و به نووسراوی فه‌رمی و به‌ناوی شاری قامیشلۆوه ده‌رمانه‌كانم راده‌ستی ئه‌و دكتۆره كرد؛ ئینجا به براده‌رانی ئه‌نه‌كه‌سم گوت چاودێریی ده‌رمانه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی قامیشلۆ.''
(دكتۆر وشیار) هه‌روه‌ها زانیاریی زیاتر دا كه "رۆژی دواتر دكتۆره‌كان رایانگه‌یاندووه كه هیچ ده‌رمانێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ئه‌وان تا چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی پێ بكه‌ن. له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستوومانه هیچ ده‌رمانێك نه‌گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی قامیشلۆ، بۆیه گومانی ئه‌وه‌مان كرد كه په‌كه‌كه ده‌رمانه‌كانی بۆ خۆی بردبێت نه‌ك بۆ بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه. ئیدی داوای ده‌رمانی زۆرتریان كرد، ئێمه‌ش ئاماده‌مان كردووه، به‌ڵام تا دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی ده‌وا و ده‌رمانه‌كانی پێشتر كێ بردوونی ناتوانین هیی تر ره‌وانه بكه‌ین و په‌كه‌كه بۆخۆی به‌كاری بێنێ.''
KDP
