500 خێزانه ئاواره‌ی پارێزگای دهۆك به پاره هاوكاریی كران
رۆژی 27/7/2016 له به‌رده‌وامیی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره بۆ ئاواره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتدا، له پارێزگای دهۆك چه‌كی پاره‌ی 50$ یان دا به 500 خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی فه‌للوجه و ره‌مادی و مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، هه‌ر خێزانێك ده‌توانێ بایی 50$ دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی جلوبه‌رگ و پێداویستیی رۆژانه‌ی خۆی له چه‌ند مۆڵێكی دیاریكراوی شاری پارێزگای دهۆك بكڕێ.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت له چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرینگی تایبه‌ت به هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه، دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ش یه‌كێكی تره له‌و پرۆژانه‌ی كه به‌هاوبه‌شی ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا خێزانه ئاواره‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن.
KDP
