500 خێزانه‌ ئاواره‌ی پارێزگای دهۆك به‌ پاره‌ هاوكاریی كران

 500 خێزانه‌ ئاواره‌ی پارێزگای دهۆك به‌ پاره‌ هاوكاریی كران
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتدا، چه‌كی پاره‌ی 50$ی دا به‌ 500 خێزانی ئاواره‌بووی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری دانیشتوی ناو شاری دهۆك ده‌كه‌ن.

رۆژی 27/7/2016 له‌ به‌رده‌وامیی دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ بۆ ئاواره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتدا، له‌ پارێزگای دهۆك چه‌كی پاره‌ی 50$ یان دا به‌ 500 خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی فه‌للوجه‌ و ره‌مادی و مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، هه‌ر خێزانێك ده‌توانێ بایی 50$ دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی جلوبه‌رگ و پێداویستیی رۆژانه‌ی خۆی له‌ چه‌ند مۆڵێكی دیاریكراوی شاری پارێزگای دهۆك بكڕێ.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرینگی تایبه‌ت به‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه‌، دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ش یه‌كێكی تره‌ له‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌هاوبه‌شی ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا خێزانه‌ ئاواره‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بن.








KDP
Top