سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات
ڕۆژی شەممە 30ـی 7ـی 2016 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی سەركەوتنی یانزەهەمین كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەیان وەك ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان.هەر لەم پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ ڕابەر و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوە خواست لە ئەرك و چالاكییە سیاسییەكانیاندا.
Top