وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ نیوەی یەکەمی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند

 وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ نیوەی یەکەمی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم هەفتەیە مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەکرێت.



ئەو ڕاگەیاندراوە ، تێیدا ئاشکرا کراوە کە ئەم هەفتەیە بەم شێوەیە مووچە دابەش دەکرێت:



ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣١/٧/٢٠١٦ مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت.

١-وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن

٢-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

٣-وەزارەتی پلان دانان

٤-وەزارەتی دارایی و ئابووری

٥-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان

٦-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

٧-دەزگای مین

٨-دیوانی چاودێری دارایی

٩-دەستەی مافی مرۆڤ

١٠-دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

١١-دەستەی ژینگە

١٢-دەستەی وەبەرھێنان

١٣-دەستەی دەسپاکی

١٤-کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

..........................................................

ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١/٨/٢٠١٦ مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت.

١-وەزارەتی تەندروستی

٢-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

..............................................

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢/٨/٢٠١٦ مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت.

١-وەزارەتی کارەبا

٢-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن

٣-وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

٤-وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

Top