وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ نیوەی یەکەمی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند
ئەو ڕاگەیاندراوە ، تێیدا ئاشکرا کراوە کە ئەم هەفتەیە بەم شێوەیە مووچە دابەش دەکرێت:
ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣١/٧/٢٠١٦ مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت.
١-وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
٢-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
٣-وەزارەتی پلان دانان
٤-وەزارەتی دارایی و ئابووری
٥-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٦-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٧-دەزگای مین
٨-دیوانی چاودێری دارایی
٩-دەستەی مافی مرۆڤ
١٠-دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
١١-دەستەی ژینگە
١٢-دەستەی وەبەرھێنان
١٣-دەستەی دەسپاکی
١٤-کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
..........................................................
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١/٨/٢٠١٦ مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت.
١-وەزارەتی تەندروستی
٢-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
..............................................
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢/٨/٢٠١٦ مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت.
١-وەزارەتی کارەبا
٢-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
٣-وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
٤-وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
