هاوردەکردنی بەرهەمی کشتووکاڵیی بیانی لە عێراقەوە قەدەخەدەکرێت
ساڵح شه‌وكه‌ت، هاونیشتمانی باس لەو بەرهەمە کشتووکاڵیانە دەکات کە لە بازاڕەکاندا دەیانکڕێت و دەڵێ " هه‌رچی ده‌ستی بۆ ده‌به‌یت به‌رهه‌می بیانییە، ئه‌مساڵ نازانم بۆ وایه؟ به‌رهه‌می خۆماڵی زۆر كه‌مه و ده‌كرێت بڵێم له 10 بابه‌ت بابه‌تێك خۆماڵی نییە، بەهۆی چوونە سەری باجی گومرگ و کرێی گواستنەوە نرخی بەرهەمە بیانییەکانیش زۆرە ".
ساڵی 2015 لەهەمان ئەم وەرزەی ئێستا: خۆخ، قه‌یسی، گێلاس و سێوی هاوینه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی خۆماڵی تاوەکو ئاستێكی باش پێداویستی ناوخۆیان پڕده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌رهه‌می بیانی بۆته جێگره‌وه‌یان و، هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مه بیانییه‌كان به مه‌رجی سه‌ندنی باجی گومرگ ده‌هێندرێنه باشووری كوردستان، به‌ڵام ئێستا بازرگانان ده‌رچه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه خۆیانی پێ له باجی گومرگ ده‌دزنه‌وه.
حوسێن حاجی، فرۆشیار دەڵێ "ئێستا ته‌واوی میوه‌كان له خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەهێندرێنە هه‌رێمی كوردستان، ئێستا وه‌ك ساڵان نییه له حاجی ئۆمه‌ران یاخود له ئیبراهیم خەلیل و سلێمانییەوە میوه و ئه‌و به‌رهه‌مانه بێن، به‌ڵكو به‌هۆی باجی گومرگ، بازرگانان به‌رهه‌مه‌كه دێننه‌وه سنووری قه‌سری شیرین و لەوێوە دەگاتە دەستی ئێمە".
ماوه‌ی سێ ساڵه وەزاره‌تی كشتووكاڵی هه‌رێمی كوردستان له بری قهدهخەكردن، باجی گومرگیی ده‌خاته سه‌ر به‌رهه‌مه كشتووكاڵیه بیانییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دوو سود به ده‌ست بێنێت کە ئەوانیش بریتین لە: كێبركێكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می بیانی و، ده‌ستكه‌وتنی باج لە سنوورەکانەوە.
د. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ دەڵێ " بڕیاری وه‌زاری ده‌رچووە و له مه‌ودوا ته‌واوی ئه‌و بەرهەمە بیانییانەی کە هی عێراق نین، بەڵام لەرێگەی عێراقەوە دەهێندرێنە باشووری کوردستان قەدەخە دەکرێن، تەنیا رێگە بە هاتنە ناوەوەی ئەو بەرهەمانە دەدرێت کە جووتیارەکانیان نووسراوی فەرمیان پێیە و دەیسەلمێنێت بەرهەمەکە هی خۆیانە".
رووبه‌ری 261 هه‌زار دۆنم زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان به دره‌ختی میوه داچێنراوه، ئێستاش كاتی پێگه‌یشتنی به‌شی زۆری میوه‌كانه، کەچی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه پێشگەیشتووە، گرفتی بەبازاڕکردنی هەیە.
رووداو
