نرخی زێر لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی 18 به 205 هه‌زار دیناره، عه‌یاره 21یش به 239 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك لیره به 284 دۆلاره".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، نرخی زێڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ پاشه‌كشه‌ی دۆلار‌و بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ گۆڕانكارینهكردن له‌رێژه‌ی سود.
ئه‌مڕۆش شه‌ممه، نرخی یه‌ك ئۆنسهله 1351 دۆلاردا جێگیر بوو تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه نرخه‌كه‌ی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی داخستنی بازاڕه‌كانی بۆرسه‌وه.
