جۆن كێربی: پاره‌كه‌ی هەرێمی كوردستان ناڕوات بۆ به‌غدا
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێویاندا ئه‌مریكا، تائێستا زیاتر له دوو ملیار دۆلاریان بۆ عیراق كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌كو هاوكاریی‌و پشتیوانی ئه‌و وڵاته‌دا كه زیاتر له‌دووساڵه له‌شه‌ڕی دژ بهداعشدایهو هاوكات، روبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ هه‌ینی له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌دا پرسیارێكی روبهڕوكرایهوه ده‌رباره‌ی پشكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و یارمه‌تییه داراییه‌ی به‌م دواییانه بۆ عیراق كۆكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش لێدوانێكی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌نمونه هێنرایه‌وه كه رایگه‌یاندووه پێشبینی ناكه‌ن هیچ پشكێك له‌و پاره‌یه ببینن.
جۆن كێربی له‌وه‌ڵامدا وتی "من پێموایه ههڵهتێگهشتنێكی مه‌زن هه‌یه له خودی لێدوانه‌كه‌دا، پاره‌كه ناچێت بۆ به‌غدا، پاره‌كه ده‌ڕوات بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكان و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه دابه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌رێمی كوردستان دوو ساڵه به‌درێژایی زیاتر له‌هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌شه‌ڕدایه دژ بهداعشو زیاتر له‌ملیۆنێك ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری عیراقیشی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، هه‌رچه‌نده له‌قه‌یرانی قوڵی داراییدایه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رونیكرده‌وه "ئه‌و بهخشینانهو به‌خشینه‌كانی ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وانه‌دایه، ده‌ڕوات بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا دابه‌شی بكات، ئه‌وانیش كارێكی بهرچاودهكهن له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كێ پێویستی پێیهتیو ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی له كوێن‌و چه‌ندیان پێویسته كه بیاندرێتێ، ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه له توانای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی كه ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ن".
دوێنێ هه‌ینی، لیزا گراند رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق رایگه‌یاند "وڵاتانی بهخشتهر بڕی دوو ملیار دۆلاریان بۆ هاوكاریكردنی عێراق ته‌رخانكردوه به مه‌به‌ستی هاوكاری مرۆیی و پاڵپشتی دۆسیه‌ی سه‌قامگیری له ناوچه ئازاد كراوه‌كان و كاركردن بۆ لابردنی پاشماوه‌كانی جه‌نگ"، ئه‌وه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عیراق.
حكومه‌تی عیراق له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ده‌یان ناوچه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه مینڕێژككراونو به‌شێكی زۆریش لهباڵهخانهو خانووه‌كان، وێران بوون‌و پێویستیان به‌دووباره بونیادنانه‌وه هه‌یه.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رونیكرده‌وه، به‌خشینه‌كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا دهدرێتو بۆ چوار كه‌رت ده‌بێت، ئه‌وانیش دۆسیه‌ی كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان، سه‌قامگیری، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوهكانو پاشماوه جه‌نگیه‌كان له ناوچه ئازاد كراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری.
خه‌ندان
