لە دووكان و كونه‌ماسی دوو گەنج خنکان

لە دووكان و كونه‌ماسی دوو گەنج خنکان
له‌ هه‌ردوو سه‌یرانگای‌ دووكان و كونه‌ماسی دوو گه‌نج له‌ كاتی‌ مه‌له‌كردندا خنكان.

ئەو دووگەنجەی‌ لە سەیرانگاکانی‌ کونەماسی‌ و چەمی‌ رێزان خنکاون و دانیشتوی‌ قەزای‌ چەمچەماڵ و پارێزگای‌ هەڵەبجەن.

نەقیب سائب سەلام خورشید، وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ قەزاوناحیەکانی‌ سلێمانی‌ راگەیاند، ئەمڕۆ لە سەیرانگای‌ کونە ماسی‌ هاوڵاتیەک بەناوی‌ ( ئ.ع. م ) له‌ كاتی‌ مه‌له‌كردندا خنكاوه‌" .

وتیشی‌ " ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ له‌ كونه‌ماسی‌ خنكاوه‌ دانیشتوی‌ قەزای‌ چەمچەماڵە و تەمەنی‌ ٣٤ ساڵە و خێزاندارە و پیشەی‌ کاسب بووه‌.

وتەبێژی‌ پۆلیسی‌ قەزاوناحیەکانی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاند كه‌ هەر ئەمڕۆ لە سەیرانگای‌ چەمی‌ رێزان خوێندكارێكی‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ كاتی‌ مه‌له‌كردندا خنكاوه‌.

نەقیب سائب ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ گەنجێکى تر بەناوی‌ (ش.ح.م ) لە سەیرانگای‌ چەمی‌ رێزان کە لەگەڵ شه‌ش کەسی‌ تردا بۆ سەیران رویان لەو ناوچه‌یه‌ کردبوو لەکاتی‌ مەلەکردندا خنکاوه‌".

ئاشکراشیکرد كه‌ "گەنجە تەمەنی‌ ٢٠ ساڵەو خەڵکی‌ هەڵەبجەیە و خوێندکارە، وتیشی‌، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکان دەستی‌ پێکردووە "



خەندان -
Top