جێگری قایمقامی هەولێر دەنێردرێتە گوێڕ

 جێگری قایمقامی هەولێر دەنێردرێتە گوێڕ
بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر، جێگری قایمقامی ناوەندی هەولێر دەنێردرێتە گوێڕ و وەک بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ دەستبەکار دەبێت.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند، بە فەرمانی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، هێرش حوسێن، جێگری قایمقامی ناوەندی هەولێر نيَردراوةتة ناحیەی گوێڕ و لەوێ وەک بەڕێوەبەری کاتی ئەو ناحیەیە دەستبەکار بووە.

عەلی رەشید گوتی "پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ چۆڵ بووە، ناردنی هێرش حوسێن بۆ ئەوە بووە بۆشایی دروست نەبێت، بەهیچ جۆرێکیش سزا نییە".

هاوکات هێرش حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ راگەیاند "من فەرمانبەرم، گواستنەوەشم بۆ گوێڕ بە فەرمانی پارێزگار بووە و بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە بووە بەشێوەی کاتی".


رووداو-
Top