جەلەولا... سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی پەشیمان بووەتەوە

جەلەولا... سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی پەشیمان بووەتەوە
بەڕێوەبەری شاره‌دێی جەلەولا ئاشكرایكرد، لەگەڵ گەڕانەوەی یەكەمین بەشی ئاوارەی ناحیەكەیان دانیشتوانی شارەكانی هەرێم بوون، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەردانی كردین و بەڵێنی دابینكردنی (500) ملێۆن دۆلاریان پیداین، بەڵام زیاتر لە ساڵێكە پشتگوێیان خستوین بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكردووە.

یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا ڕاگەیاند:" لەگەڵ گەڕانەوەی یەكەم بەشی ئاوارەكانی ناحیەكەمان سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەردانیان كردین و چاویان كەوت بارودۆخی ناوچەكەیان بەچاوی خۆیان بینی و بڕیارییاندا نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ هەردوو شاره‌دێی جەلەولا و سەعدیە دابین بكەن بۆ ئاوەدانكردنەوە، بەڵام بەداخەوە بڕیارەكەیان تەنها قسەیەك بوو، كرا.

وتیشی، بەدابینكردنی ئەو بڕە پارەیە دەتوانین شاره‌دێیه‌كه‌ بونیاد بنێینەوە لە ڕووی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دروستكردنەوەی هەندێك فەرمانگە كە زۆر پێویستمانە و نۆژەنكردننەوەو چاككردنی پرۆژەكانی دیكەمان كە هەمانە.



ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس -
Top