جەلەولا... سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی پەشیمان بووەتەوە
یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا ڕاگەیاند:" لەگەڵ گەڕانەوەی یەكەم بەشی ئاوارەكانی ناحیەكەمان سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەردانیان كردین و چاویان كەوت بارودۆخی ناوچەكەیان بەچاوی خۆیان بینی و بڕیارییاندا نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ هەردوو شارهدێی جەلەولا و سەعدیە دابین بكەن بۆ ئاوەدانكردنەوە، بەڵام بەداخەوە بڕیارەكەیان تەنها قسەیەك بوو، كرا.
وتیشی، بەدابینكردنی ئەو بڕە پارەیە دەتوانین شارهدێیهكه بونیاد بنێینەوە لە ڕووی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دروستكردنەوەی هەندێك فەرمانگە كە زۆر پێویستمانە و نۆژەنكردننەوەو چاككردنی پرۆژەكانی دیكەمان كە هەمانە.
ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس -
