پێشمەرگە مۆڵگەكانی داعش لە بەنداوی موسڵ بۆردومان دەكات

 پێشمەرگە مۆڵگەكانی داعش لە بەنداوی موسڵ بۆردومان دەكات
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی (29-7-2016)؛ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەهاوكاریی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان؛ بنكە و بارەگاكانی داعشیان لە میحوەری بەنداوی موسڵ بۆردومان كرد.

عەقید فەخری مزووری ئەفسەر لە هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند كە بۆردومانەكە بە چەكی قورس بووە و بنكە هەستیارەكانی داعش لە ناوچەكە بۆردومان كراون.

ئەفسەرەكەی پێشمەرگە راشیگەیاند كە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان؛ زیاتر لە 26 چەكداری داعش كوژراون و زیانی زۆری ماددیشیان بەركەوتووە.










باسنیوز
Top