مالپەرى لاهۆر بەشانازیەوە سوکایەتیەکەى سەعدی پیرە بە پێشکەشکارى سپیدە بلاو دەکاتەوە

مالپەرى لاهۆر بەشانازیەوە سوکایەتیەکەى سەعدی پیرە بە پێشکەشکارى سپیدە بلاو دەکاتەوە
سووکایەتی وجنێو، بەهیچ شێوەیەک لەکوردان ناوەشێتەوە.. لاهوریش ئەو سوکایەتیەى سەعدی پیرە بە پیشکەرکارى کەناڵی سپێدە بلاو دەکاتەوە و سپۆنسەرىشی بۆ دەکات بە بەرچوی هەموو دنیا.

مالپەرى میللەت سەربەدەزگاى زانیارى یەکیتى و بەسەرپەرشتى لاهۆر تالەبانى بەریوەدەچیت بەشانازیەوە ئەو سوکایەتیەى پیشکەرکارى کەناڵی سپێدە بلاو دەکاتەوە و سپۆن سەرى بۆ دەکات .

لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە گفتوگۆیەک لە کەناڵی سپێدە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێشکەشکارەکە توڕە دەبێت لەکاتێکدا پێشکەشکارەکە چەند جارێک باسی لێدوانێکی فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق دەکات دەربارەی دەوڵەتی کوردی، لەبەرامبەریشدا ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە پێشکەشکارە دەڵێت حورمەتی سەرۆک کۆمار بگرە، پیرە دەشڵێت د.فوئاد هەر قسەیەک بکات وەکو سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ دەیکات.





kdpmr
Top