بارزانی: پێویستە کۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان کورد و تورک بهێندرێت

بارزانی: پێویستە کۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان کورد و تورک بهێندرێت
بارزانی ڕایگەیاند، پێویستە كۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان كورد و تورك بهێندرێت و چونكە ڕێگەی ڕاست تەنیا ئاشتی و پێكەوەژیانە و ڕاشیگەیاند، لە دژی هەموو هەوڵێكی كۆدەتا و سەربازین بۆ لابردن و حكوومەتێكی شەرعی كە هاووڵاتیان دەنگیان پێداوە.

لە سەلاحەدین بارزانی لەگەڵ شانێکی هەڵبژێردراوی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی باكور بە سەرۆكایەتی سەرتاج بوجاق سەرۆكی ئەو حزبە كۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی پارتی کە ئەمڕۆ ٢٨ ی تەموزی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە، بارزانی داوای یەكگرتن و لەیەكترنزیكبوونەوەی هێزە نەتەوەیی و دیموكراتەكانی باكوری كردووە و داواشیكرد كە پشتیوانی یەكتربن و كاری هاوبەش و هەماهەنگیان لەگەڵ یەكتردا هەبێت.

جەختیشی لەوە كردەوەتەوە كە گەلی كوردستان هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر و ئاشتی دەوێت و نیگەرانی خۆشی بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی كورد لە توركیا نیشانداوە وتووشیەتی "بە پێویستی دەزانین كە كۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان كورد و تورك بهێندرێت، چونكە ڕێگەی ڕاست تەنیا ئاشتی و پێكەوەژیانە و پێویستە هەموو لایەك خۆیان لە گرژی و توندوتیژی دوور بخەنەوە".

لەبارەی کودەتاکەی تورکیاشەوە بارزانی ڕایگەیاندووە، لەدژی هەموو هەوڵێكی كۆدەتا و سەربازین بۆ لابردن و حكوومەتێكی شەرعی كە هاووڵاتیان دەنگیان پێ داوە.

هەروەها بارزانی پیرۆزبای بەستنی كۆنگرەی یانزەهەمی پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوری كرد و هیوای خواستووە كۆنگرەكەیان ببێتە هەوێنی سەركەوتن لە بەرنامەكانیان و كاركردن بۆ خەباتی سیاسی و یاسایی و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و میانڕۆیی و دیموكراسی.

هەر بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەری پارتی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باکور ڕایەنگەیاندووە لەسەر پڕەنسیپە ئاشتیخواز و نەتەوەییەكانی ڕێبازی مستەفا بارزانی بەردەوام دەبن چونكە بەدیهێنەری ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوەژیانە.
لە کۆبوونەوەکەشدا كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هێمن هەورامی و ئەحمەد كانی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ئامادەبوون.
Top