ههردوو لیوای پێشمهرگه لهم شارهدا جێگیركراون
وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت ئەم دوو لیوایە ئامادەن بەشداری شەڕی کۆنترۆڵکردنی موسڵ بکەن.
ئەمانە پێشمەرگەی فەوجی دووی لیوای دووی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەن 10 هەفتەیە لەلایەنە هاوپەیمانانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان مەشقیان پێکراوە.
ئەمەریکا لیوای یەك و دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی پڕ چەك کردووە لە سنووری کەرکووك ئەم دوو لیوایە جێگیر دەکرێن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات ئەرکی ئەم دوو لیوایە لە سنووری کەرکووکە ئەگەریش فەرمانیان پێبکرێت ئەوا بەشداری شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی ناو موسڵ دەکەن.
بەرپرسی مەشقی هاوپەیمانانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەم دوو لیوایە مەشقی تەواوەتیان لەسەر چەکی قورس و سووك پێکراو و دڵخۆشیشن بە سەرکەوتنی دوو لیواکە لە مەشقەکەدا, لە بارەی بەردەوامی مەشقەکەش دەڵێت ئێمە لە هەر کوێی بێت مەشق بە هێزەکان دەکەین.
هێزی پێشمەرگە لەگەڵ بەردەوامی شەڕی داعش لەلایەن هاوپەیمانانیشەوە لەسەر ستانداری سەربازی پێشکەوتووی جیهانی مەشقیان پێ دەکرێت, جگە لەمەش لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی داعشەوە پڕ چەك دەکرێن و یەکێکە لە کاریگەرترین هێزەکان کە شکستی بە داعش هێناوە.
