سه‌رۆکی هه‌رێم: گه‌لی کوردستان به درێژایی مێژوو له خه‌باتی خۆیدا هه‌میشه پابه‌ندی پاراستنی بنه‌ماکانی مرۆڤسالاری بووه
له دیداره‌که‌دا شاندی میوان باسیان له‌و ته‌حه‌دیاته کرد که له ئه‌نجامی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی کوردستان بۆته‌وه و پێزانینی خۆیان بۆ دڵفراوانیی خه‌ڵکی کوردستان و میوانداریی سه‌دان ھه‌زار په‌نابه‌ر خسته‌ڕوو و ستاییشی ھه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک بارزانی و حکوومه‌تی ھه‌رێمیان کرد بۆ ڕاگرتنی سه‌قامگیری و ئاساییش و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌ویش له‌و بارودۆخه ئاڵۆز و دژواره‌ی له ئه‌نجامی په‌لاماردانی تیرۆریستان ھاتۆته کایه‌وه.
دواتر بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه ئازادکراوه‌کان و مامه‌ڵه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه به سه‌رۆک بارزانی ڕاگه‌یاند و وێڕای پێزانینیان بۆ ڕێنوێنی و فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆک بارزانی بۆ ڕه‌چاوکردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی شه‌ڕ، داوایان کرد ڕێگه له پێشێلکاری بگیرێت و ئه‌وه‌یشیان خسته‌ڕوو که پێگه و ناوبانگی خه‌ڵکی کوردستان بۆ لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و ڕه‌چاوکردنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆک بارزانی ده‌ستخۆشی له ھه‌وڵ و ماندووبوونی تیمه‌کانی چاودێریکردنی مافی مرۆڤی کرد و ئاماده‌یی ته‌واوی داموده‌زگه‌کانی ھه‌رێمی بۆ ھاوکاری و ھه‌ماھه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌شی به شاندی میوان ڕاگه‌یاند که تیرۆریستانی داعش وه‌حشیگه‌رییه‌کی گه‌وره‌یان نواند و برینێکی قووڵیان له جه‌سته‌ی خه‌ڵکی کوردستان و پێکھاته‌کان دروست کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیاسه‌ت و نه‌ھجی گشتیی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ڕه‌چاوکردنی بنه‌ماکانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاساکانی جه‌نگ و پێوه‌ره‌کانی مافی مرۆڤه له شه‌ڕی تیرۆریستان. سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که گه‌لی کوردستان به درێژایی مێژووی خه‌باتی خۆی ته‌نانه‌ت بۆ یه‌کجاریش په‌نای بۆ کرده‌ی تیرۆریستی نه‌بردووه و ھه‌میشه له خه‌باتی خۆیدا پابه‌ندی پاراستنی بنه‌ماکانی مرۆڤسالاری بووه.
