ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگری گۆڕان په‌یوه‌ندى به پارتییه‌وه ده‌كه‌ن
شێركۆ تۆفێق، ئه‌ندامى لقى خانه‌قینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگرى گۆڕان له شارۆچكه‌ى خانه‌قین ڕیزه‌كانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان جێهێشتووه و په‌یوه‌ندییان به ڕیزه‌كانى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و شارۆچكه‌یه كردووه".
گوتیشى: "ئێمه‌ش وه‌كو لقى خانه‌قینی پارتی پێشوازیمان لێكردوون و له ئێستادا وه‌كو ئه‌ندام له ڕیزه‌كانى پارتی له‌و سنووره مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
زياتر گوتیشى: "ئه‌و لایه‌نگر و ئه‌ندامانه‌ى گوڕان كه هاتوونه‌ته ناو ڕیزه‌كانى پارتییه‌وه له‌و سنووره بێزاریبوونى خۆیانیان له‌و بزوتنه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند كه له هه‌موو ڕوویێكه‌وه مافهكانیانى پێشێل كراوه بۆیه ئه‌وانیش بڕیاریانداوه گۆڕان به جێبهێڵن وپه‌یوه‌ندى به پارتییه‌وه بكه‌ن".
باس‌نیوز-
