كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌ولێر: هێزه‌كانمان بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له باشیكن
محه‌مه‌د ئاكیف، كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌ولێر له لێدوانێكیدا گوتی: "بابه‌تی بنكه‌ی سه‌ربازیی كۆماری توركیا له باشیك بابه‌تێكه كه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌نگۆیه‌كی زۆری داوه‌ته‌وه، له ڕاستیدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چونكه ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی كه له‌وێ ئاماده‌ییان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پێدانی زانیاری و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش".
گوتیشی: "ئه‌و شه‌وه‌ی له توركیا كوده‌تا ڕوویدا له‌به‌شێك له میدیاكان وا بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ئه‌و هێزه‌ی كۆماری توركیا له باشیك ده‌ست به‌جێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه توركیا كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا ده‌نگۆ بوو و دووربوو له ڕاستییه‌وه، پێویسته ئێمه گوێ به‌و ده‌نگۆیانه نه‌ده‌ین چونكه ئه‌و بنكه‌یه ئامانجی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی توركیا به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ئه‌و هێزه‌ی له باشیك جێگیركردووه و كارێكی دیكه ئه‌و هێزه ڕاهێنانه به‌و كه‌سه خۆبه‌خشانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ بكه‌ن.
كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر زیاتر گوتی: "به‌نیازین له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و بنكه سه‌ربازییه و كێشه‌كانی بنكه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه كۆببینه‌وه".
كوردستان 24-
