لە خازر فەرماندەیەک و ئەفسەرێكی پێشمەرگە شەهید بوون

 لە خازر فەرماندەیەک و ئەفسەرێكی پێشمەرگە شەهید بوون
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی چەکدارانی داعش لە میحوەری خازر، فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە بە پلەی عەقید و ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی نەقیب شەهید بوون.

موقەدەم سەباح عەباس گڵێجاڵی، فەرماندە لە سوپای چواری زێرەڤانی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 28-7-2016 لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی گوللە هاوەنێکی داعش لە گوندی موفتی لە میحوەری خازر، عەقید لوقمان چەمچەماڵی، فەرماندەی فەوجی-3 لە هێزی 2ی سوپای چوار، لەگەڵ ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی نەقیب شەهیدبوون.

سەباح گڵێجاڵی راشیگەیاند "هەر بەهۆی بۆردوومانەكەی داعش، پێنج پێشمەرگەی دیکەش بە سووکی بریندار بوون".

موقەدەم سەباح ئاماژەی بەوەشكرد، رەوشی میحوەری خازر ئاساییە و شەهیدبوونی ئەو ئەفسەرانە تەنیا بەهۆی هاوەنەوە بووە و بە سەختیش وەڵامی داعش دراوەتەوە.


رووداو-
Top