لە رووداوێكی هاتووچۆدا دایك و كچێك گیانیان لەدەستدا
رۆژی پێنجشەممە 28-7-2016 لە رێگای نێوان هەڵەبجەی تازە و سەرای سوبحان ئاغا، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (ئۆپترا)ی تایبەت و (کرۆلا) کرێ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
کاروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و لەبارەی هۆكاری رووداوەكەش گوتی "ئۆتۆمبێلە ئۆپتراكە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلی بەرامبەردا كێشاوە".
بەگوتەی كاروان محەممەد لە ئەنجامی رووداوەکەدا 14 هاونیشتمانی بوونەتە قوربانی؛ دوو كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 12ی دیكەش برینداربوون.
بەگوتەی شایەتحاڵێك ئەو دوو كەسەی گیانیانلەدەستداوە دایك و كچن بوون سەرنشینی ئۆتۆمبێلە ئۆپتراكە بوون.
ئەو دایك و كچە دانیشتووی شارۆچكەی زاڕایەن بوون و كچەكە خوێندكاری زانكۆ بووە.
رووداو-
