ویکیلیکس (مام جەلال بۆ قوباد): لەدوای مردنم، یەکێتی تەسلیمی بارزانی بکە باشترە لەوەی بکەوێتە دەست باڵەکانی
یەکەم: طالەبانی، حکومەتەکەی مالیکی، و پەکەکە
لە ٢٢ی مانگی ٥ی ٢٠٠٦دا، قوباد طالەبانی لەگفتوگۆیەکی چروپردا لەگەڵ ئۆفیسی سیاسی بالیۆزخانەی ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ حکومەتەکەی مالیکی و کەسایەتی مالیکی دەردەبریت و ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرینەی وەزیرەکانی مالیکی کەسانی پرۆفیشنالن. هاوکات دژایەتی جەعفەری دەکات و پالپشتی باوکی بۆ حکومەتەکەی مالیکی دووپات دەکاتەوە. وە لەراپۆرتیکی سالی ٢٠٠٧دا، طالەبانی لەگەل بەرپرسیکی تورک دانیشتینی هەیە بەناوی یەڵن، لە دانیشتەندا دەلێت کەهیچ ئۆفیسکی پەکەکە لە سلیمانی نیەو پاریزگاری لەئەندامەکانیان ناکەین و "ئیمە هیچ دۆستایەتیەکمان نیە لەگەڵ پەکەکە"
دووەم: وەسیەتەکەی جەلال طالەبانی بۆ قوبادی کوڕی
لە٢٨/٣/٢٠٠٩دا،توێژەری ئەمریکی ڕێڤا راپۆرتێك ئامادە دەکات بۆ دەزگای ستراتفۆر، تیایدا ئاماژە بەوە دەکات لەدەنگدانی ئەمسالدا یەکێتی توشی شکست دەبێت بەوەی کە طالەبانی بەتەواوی کۆنترۆلی حزبەکەی لەدەستداوەو بوون بەسێ باڵ و وەك سێ حزبی جیاواز کاردەکەن. ئەم توێژەرە نمونەیەك دەهێنێتەوە لەسەر لێکترازانی سەرکردەکانی ناو یەکێتی و دەنوسێت: ئەوکاتەی کە من لە عیراق بووم، ئیوارەیەك لەگەڵ یەکێک لەبەرپرسەکانی یەکێتی چومە دەرەوە بۆ نانخواردن، لەوشوینەی کەئیمەی لێ دانیشت بوو سەکردەیەکی تر کە لەباڵێکی تری یەکێتی بوو لەوێ بوو، بۆیە ئەو بەرپرسەی کەلەگەڵ من بوو داوای لێکردم کە ئێرە جێبهێڵین و شوێنەکە ئەمین نیە.
ڕێڤا دریژە بەنوسینەکەی دەدات و لەراپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە جەلال طالەبانی وەسیەتی بۆ قوبادی کوری کردووە و پێی گوتووە : "لەدوای مردنم، یەکێتی نیشتیمانی تەسلیمی بارزانی بکە باشترە لەوەی بکەوێتە دەست باڵەکانی یەکێتی"
سێیەم: قوباد طالەبانی لەراپۆرتی ئەمریکییەکاندا چۆن خوێندنەوەی بۆ کراوە؟
هیچ قورساییەکی نیە لەناو حزبەکەی دا بەمەش ناتوانێت رکابەرایەتی سەرکردەکانی حزبەکەی و دەسترۆیشتووەکانی ناو بنەمالەکەی خۆی بکات. وە زۆرینەی ئەندامانی حزبەکەی دەلێن پێگەی باوکی بەکارهێناوە و پییان وایە کە بەتواناو لیهاتوویی خۆی نەگەیشتوە بەم پلەوپۆستە کەلەحکومەت و حزبەکەی بەدەستی هێناوە بەلکو لەریگەی بنەمالەکەیەوە بوە، هەروەها، لەدرێژەی ئەم گفتوگۆیانەی کەلەگەڵ ئێمە ئەنجامی داوە کۆمەلێک لێدوانی پوچ و بێ بنەماو ناسیاسیانەی تێدایە، بۆ نمونە:
١) ئێمە لەبارەی نائومێدی کوردان لەسەر حکومەتەکەی مالیکی پرسیارمان لیکردووە، ئەو بەمجۆرە وەلامی داینەوە: "نا دەبیت هەموو کات گەشبین بین و نائومید نەبین!".
٢) لەبارەی سەربەخۆیی کوردستانەوە پرسیارمان ئاراستەی کردووە، ئەو بەمشێوەیە وەلامی دایەوە: "کوردستان هەرگیز لەعێراق جیانابێتەوە، بەلکو ئەوە عیراقە خۆی جیادەکاتەوە!"
قوباد، دووەم کوری هێرۆ و جەلال طالەبانییە، هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ ئافرەتیکی ئەمریکی بەناوی شێری کراهام. نوێنەری حکومەتی هەرێمە لەئەمریکا.
ئەم لینکانەی خوارەوە بەلگەنامەکانی ویکیلیکسن لەسەر ئەم بابەتە:
https://wikileaks.org/plusd/cables/06BAGHDAD1743_a.html
https://wikileaks.org/gifiles/docs/63/63734_insight-turkey-managing-kurds-barzani-v-talabani-irgc.html
https://wikileaks.org/plusd/cables/07BAGHDAD204_a.html
https://wikileaks.org/plusd/cables/05STATE176974_a.html
kdpmr
