تويوتا لە هەولێرەوە بەرهەمەکانی دەخاتەروو

تويوتا  لە هەولێرەوە بەرهەمەکانی دەخاتەروو
کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرز بە فەرمی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراقی وەک تەنها دابەشکەری تۆیۆتا لە عێراق دیاریکرد لە بۆنەیەکدا لە هۆتێل دیڤان لە هەولێر لە بەرواری ٢٦ی تموزی ٢٠١٦.
کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق هاوبەشە لە نێوان یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی یابان (کۆمپانیای سۆمیتۆمۆ( و بازرگانی بواری ئۆتۆمبێل بەڕێز سەردار حسن.
لە ئاهەنگی کردنەوەی تۆیۆتا عێراق بە میوانداری بەڕێز شینیا کۆتێرا )سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرز بەشی دوو) وە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی کوردستان و عێراق ساز درا.
کۆمپانیای سۆمیتۆمۆ مێژوویەکی دووری هەیە لە عێراق کە لە ساڵی ١٩٦٠ەوە کاتێک لاندکروسەری هێنایە عێراق، کۆمپانیاکە چلااک بووە لە بازرگانی کردنی تۆیۆتا لە عێراق. پێک هاتە نوێیەکە بەو واتایە دێت کە تۆیۆتا عێراق ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای متمانە پێکراو وپارچەی یەدەگی ڕەسەن دابەش دەکات لە ڕێگەی تۆڕی بریکارە باوەڕ پێکراوەکان لە سەرتاسەری وواڵت کە پێک دێن لە کۆمپانیاکانی جیهان مۆتۆرز، ساز بۆ خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل و مەرکەز مەدینە.
کاری سەرەکی تۆیۆتا عێراق برەودانی زیاترە بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا وپارچە یەدەگەکانی لە عێراق، وە گەیاندنی سوودی زیاتر ئەویش بە برەودان بە جۆرێتی تۆیۆتا وگرەنتیەکەی. تۆیۆتا عێراق پشتیوانی بریکارە سەرەکیەکانی تۆیۆتا دەکات بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتری جۆرێتی کارەکانیان تا خزمەتی زیاتر بە کڕیارە بەڕێزەکان بگەیەنن لە عێراق.
ئەم بۆنەیە بەو واتایە دێت کە تۆیۆتا نوێنەرایەتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق، دڵنیایی دەکات لە جۆرێتی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن بریکارەکانی تۆیۆتا کە ئەمەش دەبێتە مایەی سوودێکی زۆر بە کڕیارە بەڕێزەکان.









Top