بزووتنەوەی ئیسلامی هەواڵی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ڕەت دەکاتەوە
سەرچاوەیەکی باڵا لەناو کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\7\2016، چەند دەزگایەکی فەرمی و نافەرمیی یەکێتی، هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە لەناو کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئینشقاق ڕووی داوە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئاگادارین چەند گەنجێک لەناو بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئەندامێتیی خۆیان لە کۆنگرە هەڵپسارد، نەک جیابوونەوە و دەست لەکارکێشانەوە، چونکە ئەوەی لە ڕاگەیاندنەوە باسکراوە، دوور و نزیک پەیوەندی بە بابەتی کۆنگرەوە نەبووە، هیچ کەسێک وەک جیابوونەوە لە بزووتنەوە، خۆی رانەگەیاندووە".
باسنیوز
