بزووتنەوەی ئیسلامی هەواڵی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ڕەت دەکاتەوە

 بزووتنەوەی ئیسلامی هەواڵی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ڕەت دەکاتەوە
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان هەواڵی دەزگا راگەیاندنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بوونی "ئینشیقاق" لەناو ئەو حزبە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: "هیچ جیابوونەوەیەک لەناو بزووتنەوە نەبووە".

سەرچاوەیەکی باڵا لەناو کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\7\2016، چەند دەزگایەکی فەرمی و نافەرمیی یەکێتی، هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە لەناو کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئینشقاق ڕووی داوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئاگادارین چەند گەنجێک لەناو بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئەندامێتیی خۆیان لە کۆنگرە هەڵپسارد، نەک جیابوونەوە و دەست لەکارکێشانەوە، چونکە ئەوەی لە ڕاگەیاندنەوە باسکراوە، دوور و نزیک پەیوەندی بە بابەتی کۆنگرەوە نەبووە، هیچ کەسێک وەک جیابوونەوە لە بزووتنەوە، خۆی رانەگەیاندووە".







باسنیوز
Top