كۆمیسیاری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا گوێ بۆ ڕاوێژ و بۆچوونی بارزانی ده‌گرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/7/2016 له سه‌لاحه‌ددین، بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كریستۆس ستیلیاندێز، كۆمیسیاری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له پاتریك سایمونت، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ڕاوێژكاری كاروباری مرۆیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
له دیداره‌كه‌دا كۆمیسیاری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان، باسی له بارودۆخی قه‌یراناویی عێراق و سووریا كرد، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆ ئاساییشی جیهانی له‌قه‌ڵه‌م دان و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و سوودوه‌رگرتن له بۆچوون و ڕاوێژه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به گرنگ زانی، چونكه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ڕووداوه‌كان بزاندرێ و ڕێگه له ڕوودانی هه‌ڵه‌كان بگیرێت.
هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ری حه‌واندووه‌ته‌وه و ڕاشیگه‌یاند كه بۆ ئه‌وه هاتووه كه بزانن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان چیی پێویسته و چۆنه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وا به تایبه‌ت له قۆناغی دوای داعشدا بكرێت، هاوكات ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه زۆر نیگه‌رانه له چاره‌نووسی شاری موسڵ له قۆناغی دوای داعش و ستاییشی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی كرد كه له بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا ڕێزی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرێ و هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێستی شاندی میوانی كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چاره‌نووسی موسڵ له دوای قۆناغی ئازادكردن، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌تی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ڕووی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و له‌پێناو ڕێگه‌گرتن له كاره‌ساتی گه‌وره‌تر و پاراستنی پێكهاته‌كان، پێویسته به‌ر له ئازادكردنی موسڵ له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕێككه‌وتنێكی سیاسی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه كێشه‌كان له‌وه‌ی هه‌یه قووڵتر ده‌بێ.
