دۆسكی: ئه‌وانه‌ی دوێنێ داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد خێره ئێستا نكۆڵی لێ ده‌كه‌ن
(د.نه‌جمان دۆسكی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "گه‌لی كوردستان به‌ده‌یان ساڵه خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات، هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك كیانی سیاسیی خۆی نه‌بێت له‌وه ده‌چێت نه‌ته‌وه‌ش نه‌بێت، ده‌وڵه‌ت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌بین له‌وه ده‌چێت له‌ئاستی زمانیش له‌یه‌كتری تێنه‌گه‌ین؛ ئاخر بابه‌تی ده‌وڵه‌ت هه‌ر وشه‌كه به ته‌نیا نییه، ره‌هه‌ندی گه‌وره‌تر له‌پشتیه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر كیانێكی سیاسییمان هه‌بوایه ئه‌وا حاڵمان به‌وه‌ی ئێستا نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌م هه‌موو شه‌هیده ئه‌م هه‌موو قوربانیدانه بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته بووه، من نازانم ئێمه ئه‌م هه‌موو قوربانییه‌مان داوه بۆچی ده‌بێت ده‌وڵه‌تی كوردی به‌سه‌ر بچێت؟."
(دۆسكی) لێدوانێکی (ساڵح موسلم)ـی هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده کە له كه‌ركووك دەخاتە بەر باس و دەڵێ: (ده‌می ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر چووه)، باشه پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ هێشتا هیچ بووه تا سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر بچێت؟، گه‌له‌كان هه‌موو له‌سه‌ره‌تادا شۆڕ‌شیان كردووه دواتر بوونه‌ته خاوه‌نی كیانی خۆیان، تۆ ناكرێت خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت نادیته بگریت و پێت وابێت ده‌بێت له‌جیاتی گه‌لیك بڕیار بده‌ین كه ده‌وڵه‌تی ناوێت، ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌بێت خۆمان دروستی بكه‌ین نه‌ك خه‌ڵك بۆمان دروست بكات، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نابین كه‌سێك بێت به مقه‌سێك دووباره به‌ش به‌شمان بكاته‌وه، هه‌ر به‌شێكمان بداته وڵاتێك، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت ئێستا ده‌رفه‌ته بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان".
(نه‌جمان دۆسكی) کە کەسایەتیی ئیسلامیی سیاسیی سەربەخۆیە ده‌شڵێت، "ئه‌مڕۆ باشترین ده‌رفه‌ته كورد چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، من تێناگه‌م ئه‌م ناكۆكییه سیاسییانه بۆ ده‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست بكات، ناكرێت ئامانجێكی ستراتیژی گرینگی كوردستان له ناوچه‌كه بكرێته قوربانیی ئامانجێكی سیاسیی بچووك؛ كه ئێستا پرسی ڕیفراندۆم هاتووه‌ته ئاراوه و خه‌ڵكانێك له په‌نای ئه‌و پرسه‌وه ده‌یانه‌وێت له هه‌موو پیرۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاته بده‌ن، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن پرسی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر چووه، خۆ ئه‌گه‌ر بریار بێت پرسی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر چووبێت، ئه‌وا پرسی لكاندن و پاشكۆیه‌تی بۆ وڵاتێكی دیكه‌ش نه‌ماوه، كوردستان گرفتی ناسنامه‌ی هه‌بووه گرفتی قه‌واره و كیانی سیاسیی نه‌بووه، له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی ئێستا پرسی دیموكراتییه‌ت به بابه‌تی ده‌وڵه‌ت و كیان ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌وا رۆژانێك پرسی دیموكراتیه‌ت له‌م ناوچه‌یه عه‌یبه بووه، چونكه هه‌موویان سۆسیالیست و ماركسی بوون".
(دۆسكی) زیاتر گوتی: "ئێمه جگه له كاره‌سات و كیمیاباران و گۆری به‌كۆمه‌ڵ چیمان له عێراق بینیوه، ئه‌م عێراقه به ویستی ده‌ره‌كی لێكێنراوه به‌یه‌كه‌وه نه‌ك به ویستی عێراقییه‌كان، بۆیه عێراق له ژیانی خۆیدا یه‌كگرتوو نه‌بووه ئه‌وه‌شی خه‌ون به‌و یه‌كگرتووییه‌وه ده‌بینێت، قه‌ت ئاسووده نابێت، چونكه ئه‌وه‌ی عێراقی له‌یه‌كتری گرێداوه تۆپ و تانك بووه نه‌ك ویستی خه‌ڵك، ئه‌مرۆیش هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كمان نییه تا له‌و ئاڵۆزییه‌ی عێراقه‌وه خۆمان بگلێنین."
ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی كوردستان داوایش ده‌كات، هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌رفه‌ت دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری جیابوونه‌وه‌مان بده‌ن كه ئه‌وه ئامانجی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كوردستانه و ده‌بێت بكرێته خه‌ڵات بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌گه‌رنا گه‌ره‌نتی نییه به مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق شه‌نگال و هه‌ڵه‌بجه یه‌كی تر دووباره نابنه‌وه."
(دۆسكی) روو له‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تمان بۆ چییه دەڵێ: "جارێ ئه‌وان به‌ناوی كێوه قسه ده‌كه‌ن تا ده‌وڵه‌تمان نه‌وێت، ئه‌وان شه‌رعیه‌تیان له كێ وه‌رگرتووه ئاوا به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و ڕوانگایە‌وه كه (بارزانی) پێشه‌نگی ئه‌م بابه‌ته‌یه و پارتی پشتگیریی ده‌كات، ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌یه حزبێك پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان پشگیریی پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بكات تۆ پێت وابێت ده‌ستكه‌وتی حزبییه. ئێ باشه ئێستایش ناتێگه‌یشتن هه‌یه هه‌رحزبێك له په‌یام و دروشمی خۆیدا ده‌ڵێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕۆین و ده‌بێت كورد كیانی هه‌بێتک ئێستا خێره كه‌سانێك دێن به‌ناوی حزبه‌كه‌یان و خه‌ڵكه‌وه له دژی دروشمه‌كانی خۆیشیان ده‌وه‌ستنه‌وه، له راستدا قسه‌كردن له‌گه‌ڵ پراكتیك زۆر جیاوازه له پرسی له‌و شێوه‌یه‌دا قوه‌تی حزبه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌دروشم ده‌تگوت خێره ئێستا نكۆڵی لێ ده‌كه‌یت."
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نی دیكه‌ش پێیان وابێت كورد له‌نێوان دوو محیوه‌ری توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و سعودیه و به‌ره‌ی ئێران و عێراق و سووریادایه، ئه‌وا به‌هێزیی كوردستان له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌یه كه له‌و سنووره ده‌ربازی ببێت و ببێته خاوه‌نی كیانی خۆی چونكه ناكرێت دووباره چاوه‌ڕوانی چاڵدێران و سایكس-پیكۆ بكه‌ین."
KDP
