جۆن بۆڵتۆن: سەری ساڵ لە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا باسی سەربەخۆیی كوردستان دەكەین
بۆڵتۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه حكومه‌تی عێراق ڕووخاوه و جارێكی تر ناتوانێ یه‌ك بگرێته‌وه، بۆیە پێویسته ئەمەریكا پشتیوانی له كوردی هاوپه‌یمانی بكات له بڕیاره‌كانیاندا.
بەپێی ماڵپه‌ڕی "نیوز بلۆك"، بۆڵتۆن باس لەوە دەکات کە حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ناكرێ جارێكی تر یه‌كبگرێته‌وه و كورده‌كان توانای خۆیان له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌رخستووه. من نابینم ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و ناشبینم هیچ كه‌سێك بتوانێت ناچاریان بكات بیانگهڕینێتهوه بۆ به‌غدا جارێكی تر.
بۆڵتۆن دەشڵێ "به‌ڵام ئه‌م بریاره له بنه‌مادا بریاری گه‌لی كورده، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆیی ئاساییه و له‌و بڕوایه‌م كه ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و داوا ڕه‌وایه ده‌كات، هیواداریشم ئێمه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی واشنتۆن، ده‌رفه‌تمان هه‌بێت له مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار. چونكه ئێمه ئازادیمان ده‌وێ بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیردا بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له سهربهخۆییهكهیان وه‌ربگرن".
باس‌نیوز
