لە نزیک خورماتوو بنکەیەکی سەربازیی ئێران دەکرێتەوە و مەشق و راهێنان بە چەکدارانی حەشدی شیعی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\7\2016، سەرچاوەیەکی سیاسی لە شاری خورماتووەوە ڕاگەیاند: لە نێوان سلێمان بەگ و شاری خورماتوو، بنکەیەکی سەربازی دانراوە کە ڕاوێژکار و سەربازانی ئێرانی سەرپەرشتیاریی مەشق و ڕاهێنان بە حەشدی شەعبی دەکەن”. ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، لەو بنکەیەدا مەشق لەسەر جۆری چەکەکان و چۆنیەتیی بەکارهێنانیان و پلانی شەڕکردن دەکرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە زانیارییان سەبارەت بە بوونی فەرماندەی باڵای ئێران لەنێو بنکەکەدا هەیە، بەو هۆیەوە خەڵک تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.
باسنیوز
