گەرمیان.. پێنج بەڕێوەبەرایەتی هەڵدەوەشێنرێنەوە

 گەرمیان.. پێنج بەڕێوەبەرایەتی هەڵدەوەشێنرێنەوە
بە بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێنج بەڕێوەبەرایەتیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری ‌و هونەری گەرمیان هەڵدەوەشێنرێنەوە و بەڕێوەبەری گشتییبەڕێوەبەرایەتییەكەش رایدەگەیەنێ ئەو پێنج بەڕێوەبەرایەتییە كراون بە بەش لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا.



ئاكۆ هۆرێنی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری ‌و هونەریی گەرمیان راگەیاند: "بە بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێنج بەڕێوەبەرایەتیی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری‌ و هونەری گەرمیان هەڵوەشێنراونەتەوە و ئێستا بوون بە بەش لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەماندا كە ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەش بریتین لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرە رۆشنبیرییەكانی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری مناڵانی گەرمیان ‌و بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری ‌و هونەری كفری، خانەقین ‌و خورماتوو".



هەروەها گوتی "بە نوسراوێك داوامان لە یەكەی ژمێریاری كردووە لەپێناو چالاكییەكانی بواری رۆشنبیری نەسریەی تایبەت بۆ رۆشنبیری خانەقین ‌و خورماتوو دابین بكرێت، بەڵام نەسریەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكەشیان بە فەرمانێك هەڵوەشاندەوە و ئەوەش كاریگەریی نەرێنیی ‌و راستەوخۆی كردووەتە سەر چالاكییە رۆشنبیرییەكانی سنوورەكە".



هۆرێنی ئاماژەی بەوەش دا "سنووری گەرمیان پڕە لە رۆشنبیر و هونەرمەند و خاوەن كەسایەتیی بەهرەدار و پرۆژەدار و چەندین گرووپ ‌و رێكخراوی دڵسۆز لە بواری رۆشنبیری ‌و هونەری كە پێویستە هاوكاری بكرێن، بەڵام بە نەسریەیەكی كەمی مانگانە كە بەشی رۆژانەی قرتاسیە و چاككردنەوەی پێداویستییەكان ناكات، چۆن بتوانرێت هاوكاری بكرێن".








باسنیوز
Top