نرخی زێڕ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه
نرخی زێر له ئێواره‌ی دوێنێوه ده‌ستی بهبهرزكردنهوه كردووه، ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆ نرخی یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یاره 18 به 203 هه‌زاره‌و عه‌یاره 21یش به 234 هه‌زار دیناره، نرخی یه‌ك لیره‌ش 278 دۆلاره".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه، نرخی یه‌ک مسقاڵ عه‌یاره 18 به 200 هه‌زارو عه‌یاره 21یش به 230 هه‌زارو یه‌ك لیره‌ش به 275 دۆلار بوو.
له‌بۆرسه‌ی جیهانی نرخی یه‌ك ئۆنسه زێر 1343 دۆلاره، به‌به‌راورد به‌دوێنێ به‌یانی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبۆته‌وه كه نرخی یه‌ك ئۆنسه به 1320 دۆلاربوو".
هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زێڕ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ پاشه‌كشه‌ی دۆلار له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رانبه‌ر دراوه‌كانی دیكه، له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو تێیدا بڕیاریدا رێژه‌ی سود وه‌كو خۆی بهێڵێته‌وه و گۆڕانكاری تێدا نه‌كات، به‌پێی سكای نیوز.
وه‌به‌رهێنه‌ران له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی له بازاڕدا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كڕینی زێڕ به‌و پێیه‌ی كانزایه‌كی جێگه‌ی متمانه‌یه، به‌ڵام له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار‌و پشكه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران رووده‌كه‌نه بازاڕی دراو و پشكه‌كان.
خه‌ندان
