پەرلەمانتارێک: نامانەوێت لە عێراق وەک پاشکۆ بمێنینەوە
پەرلەمانتار نەدا مێرگەسۆری؛ بڕیاردەری فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند، ئێستا ئێمە لەبەردەم دوو ڕێگە داین، یان بە پاشكۆیی لە عێراقدا بمێنینەوە، یان بەیەكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەین و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێین.
بە بۆچوونی من سەربەخۆیی تاكە ڕێگە و خەونی چەند ساڵەمانە و هەلێكی گونجاوە بۆ كوردستانی باشوور بۆ بڕیاردان لەسەر سەربەخۆیی.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بەوەش دا، ئێمە سەربەخۆیی هەڵدەبژێرین و نامانەوێت بە پاشكۆیی بمێنینەوە، پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت.
ئەم قسەیەی سەرۆك بارزانی ئومێدمان پێ دەبەخشێ كە دەوڵەتی كوردستان لە ڕێیە و ئیرادەی گەلی كوردستان بەسەر هەموو ئیرادەیەكی تری نەزۆكدا زال دەبێت.
باسنیوز
