نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكان  لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌به‌رزی‌ مایه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ له‌كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕدا رووی‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ كرد.
ئەمڕۆ لەكاتی كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی به‌به‌رزی‌ مایه‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ و نرخی 100 دۆلار بەرانبەرە بە128 هەزار دینار".

نرخی‌ 100 یۆرۆ بە 142 هەزارو 500 دینارە، 100 پاوەند بە 169 هەزار دینارە، 100 هەزار تمەنی‌ ئێرانیش بە 37هەزار دینارە".

هه‌روه‌ها نرخی‌ 100 لیرەی‌ توركی 43 هەزار و 500 دینارە، لەكاتێكدا پێش كودەتا سەرنەكەوتوەكەی‌ 15ی‌ ئەم مانگەی‌ توركیا، نرخی‌ 100 لیرە 46 هەزار دینار بوو.

نرخی‌ دراوە بیانیەكان بەرامبەر بەدۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلارو 80 سه‌نته‌، 100 پاوەندیش بە 131 دۆلار و 75 سەنتە.

Top