گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی داعش له مه‌نبه‌ج كه‌وته ده‌ست شه‌ڕڤانان
كۆڵۆنێل كریس گارفه‌ر، وته‌بێژی سه‌ربازی ئه‌مریكا له لێداونێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی شه‌ڕڤانه‌كان له كاتی شه‌ڕكردن له گه‌ڵ داعشدا گوند به گوند كۆیان كردۆته‌وه له ده‌وروبه‌ری مه‌نبج، بریتین له په‌ڕاو و لاپ‌تۆپ و قورسی سیدی و "ی‌و. ئێس. بی" و چه‌ند كتێبێكی پێشكه‌وتوو بواری بیركاری‌و زانست كه دووباره نوسراونه‌ته‌وه و بابه‌تی تایبه‌ت به داعشی بۆ زیادكراوه.
ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مریكا هاوكاریان ده‌كات بریتین له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه له شه‌ڕڤانه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه پێكدێن زیاتر له چوار تیرابایت زانیاری ئه‌لیكترونی-یان له باره‌ی داعشه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه سوود له‌و زانیارییانه وه‌ربگرێت كه زۆرینه‌یان به‌زمانی عه‌ره‌بی نوسراون.
گارڤه‌ر وتی "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه زۆرن و پێویستیان له كاتێكی زۆر هه‌یه بۆ پشكنین به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی خاڵه‌كانی گه‌یشتن و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له چییه‌وه ده‌ست به له‌ناوبردنی داعش بكه‌ین".
به‌ر‌پرسانی ئه‌مریكا پێشتر رایانگه‌یاندبوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له دژی "ئه‌بو سه‌یاف" یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی داعش له سوریا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له حه‌وت تێرابایت زانیاری‌دا گرت كه به‌هۆی توانرا په‌رده له سه‌ر ناسنامه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه و هاوكارییه‌كانی و ئاسایشی سه‌ركرده‌كانی ئاشكرابوون.
گارڤه‌ری راشیگه‌یاندووه، ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه له شه‌ڕی مه‌نبه‌ج تائێستا تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی داعش له گه‌ڵ چه‌كداره بیانییه‌كانی له‌كاتی گه‌یشتنیان به‌سوریا. مه‌نبج-یش به ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی پێشوازیكردنی چه‌كدارانی بیانی داده‌نرێت بۆ سوریا.
باسی له‌وه‌شكردووه "كاتێك چه‌كداره بیانییه‌كان ده‌گه‌نه سوریا، پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و زانیاری له‌سه‌ر زمانی قسه‌كردنیان وه‌رده‌گیرێت. دواتر ئه‌و كاره ده‌كرێت كه پێی راده‌سپێردرێت و بۆ شوێنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌نێردرێت له سوریا بێت یان عیراق".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كاتی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی "فۆرت براگ"ی سه‌ربازی كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش روو له عیراق ده‌كه‌ن رایگه‌یاند "له كاتی شه‌ڕی داعش له سوریا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك زانیاری‌دا كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ چۆنێتی شه‌ڕی دژ به‌و رێكخراوه و تۆڕی چه‌كداره بیانییه‌كانی كه گروپێكی نێو داعش پێكده‌هێنن".
