پۆلیسی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئافرەتان
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت تا ئێستا چەند کەسێکیان لەسەر ئەو حاڵەتە دەستگیرکردووە و داواش لە ھاوڵاتیان دەکات ھەر کاتێک ڕوبەڕوی حاڵەتی لەو جۆرە بوونەوە سکاڵا تۆماربکەن.
جاران جۆره‌كانى دزیكردن بریتی بوو له بڕدنى ئۆتۆمبیل یاخود بڕینى ماڵان و دوكانى ناوبازارهكان، به‌ڵام ئێستا مۆدێڵى دزیكردن گۆڕانكارى به‌سه‌رداهاتووه و له‌برى ئه‌و جۆره دزیانه، بڕینى جانتاى ئافره‌تان له نێو بازاره‌كاندا په‌یدابووه.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسى سلێمانی، ئافره‌تان ئاگادارده‌كاته‌وه له‌وه‌ى كاتێك ده‌چنه نێو بازار پاره و زێر نه‌خه‌نه نێو جانتاكانیانه‌وه، به‌وپێیه‌ى كه‌سانێك هه‌ن به‌ناو سواڵكردنهوه له‌شوێنه قهرهباڵغیهكاندا جانتاى ئافره‌تان ده‌بڕن به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه هه‌ستى پێبكات.
حاڵه‌ته‌كانى بڕینى جانتاى ئافره‌تان له‌نێو بازاردا تازه په‌یدابووه، بۆیه كه‌مترین كه‌س له‌وانه‌ى جانتاكانیان بڕاوه سكاڵایان تۆماركردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئامارێكى فه‌رمى له‌باره‌ى حاڵهتهكانهوه نه‌بێت.
به‌شێك لهدوكاندارهكانیش چه‌نده نیگه‌رانن له‌باره‌ى كزى ئیشوكاره‌كانیان، ئه‌وه‌نده‌ش نیگه‌رانن له باره‌ى ئه‌و جۆره دزیهى كه په‌یدا بووه بهوپێهى ئه‌وه‌نده‌ى دیكه كار له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌یان ده‌كات و باس لهوهدهكهن ڕۆِژى واهه‌بووه جانتاى ئافره‌تان بهدڕاوى له‌به‌رده‌م دوكانه‌كانیان فڕێدراوه.
به‌هۆى زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى جانتا بڕین له نێو بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كاندا به‌شێك له ئافره‌تان كاتێك دێنه ده‌ره‌وه به‌ترسه‌وه جانتاكانیان له‌شان ده‌گرن، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دزیدهكهن له ڕه‌گه‌زى مێن و خۆیان به‌سواڵكردن یاخود بهكڕینى شتومه‌ك سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و له پڕێكدا كارى دزیكردنه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پۆلیسى سلێمانى جگه له‌وه‌ى گه‌ڕانه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه و خه‌ڵكانیش له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دزیه ده‌ستگیركردووه، له‌سه‌رووى ئه‌وه‌شه‌وه داوا له‌و هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌ر كاتێك ڕووبه‌ڕووى هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌و جۆره بوونه‌وه سكاڵاى خۆیان تۆماربكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان ڕێگرى لێبكه‌ن و نه‌بن به‌دیارده.
