زیاتر لە ٧هەزار خێزان گەڕاونەتەوە سنوونێ
(نایف سەیدۆ) بەڕێوەبەری شارەدێی سنوون گوتی: "هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی خەڵكی ناوچەكە نییە و، ئەو ناوچانەی پێشمەرگە ئازادی كردوونە، باش كۆنترۆڵ كراوە، تا ئێستا زیاتر لە ٧هەزار خێزان كە ئاوارەی دهۆك و ناوچەكانی دیكە ببوون، گەڕاونەتەوە سنوونێ و كۆمەڵگەكانی دەوروبەر، ڕۆژانەیش گەڕانەوەی خێزانە ئاوارە بووەكان بەردەوامە."
گوتیشی: "هەندێك كۆمەڵگە و شوێنی لە ناوچەكە هێشتا لە دەست داعشدا ماون ئەگەر بێت و ئەو ناوچانە ئازاد بكرێن خەڵكێكی زیاتر دەگەڕێتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی ئازادكردنی ئەو شوێنانەین، لەگەڵ ئەوەی هەوڵ دەدەین لەگەڵ كردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان لە هەر كۆمەڵگەیەك دوو قوتابخانەبكەینەوە بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر بگەڕێتەوە."
(سەیدۆ) ئەوەشی گوت: "حكوومەتی هەرێم زۆربەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و كەلوپەلی پێویستی بۆ ئێمە دابین كردووە و، ڕۆژانەیش هاوكاری ئێمە دەكات، بەڵام حكوومەتی عێراق ئەوە دوو ساڵە یەك دیناری بۆمان خەرج نەكردووە، ئەوەیش گلە و گازندەی ئێمە و هاووڵاتیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
