قائیمقامی چوار شارۆچكەی سەر بە هەولێر گۆڕدران
هه‌رچه‌نده به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان به‌بیانووی به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتنی سیڤی پاڵێوراوان ده‌نگیان نه‌دا، به‌ڵام پۆستی قائیمقامیه‌ته‌كانی خه‌بات، شه‌قڵاوه، رواندز و چۆمان دیاریكران.
نافیز ناوپردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دەڵێت "كۆبوونه‌وه‌كه یاسایی نه‌بوو، چونكه به پێی په‌یڕه‌و ده‌بێت به‌ر له 48 كاژێر سیڤی پاڵێوراوان به‌ده‌ست ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بگات".
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگەیاند "ئه‌وه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردنی كه‌سه نوێیەكان بوو، گۆڕانكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی "ئه‌وانه‌ی له پۆسته‌كانیان لاده‌درێن، ده‌هێندرێنه‌وه دیوانی پارێزگا و حكومه‌ت و به‌پێی توانای كه‌سه‌كان پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پۆسته به تاڵه‌كانیان پێ پڕده‌كرێتەوە".
گۆڕانكارییه‌كان به‌شی زۆری پۆسته كارگێڕییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، له‌وانه حەوت قائیمقام، 33 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه، 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رجه‌م سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان، بەڵام تاوەكو ئیستا چوار قائیمقام و دوو شاره‌وانی یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی نوێی شارۆچكەی چۆمان دەڵێت "پێشتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێ له چه‌ند شوێنێك خزمه‌تم كردووه. ئێستاش له شوێن ئه‌و متمانه‌یه ده‌بم، كه حیزبه‌كه‌م به‌منی به‌خشیووه وەك قائیمقامی چۆمان".
رووداو-
