ئەڵمانیا لە دوای تەواوبوونی شەڕی دووەمی جیهانی دیموكراتی جەنگاوەری پیادەكرد و حزبی دژەدیموكراتی قەدەغە كرد
ماسیش بووگاردس هەروەها گوتی: ئەگەر پارتێكی سیاسی ویستی نوێنەرایەتی گروپێكی ئایینی، كەمینە، یان ناوچەیەك بكات، ئەوا گرفت نییە و ئەوە دیموكراسییە، بەڵام دەبێت ئامادە بێت لە كۆتاییدا بوار بە دابەشكردنی دەسەڵات بدات لەبەر ئەوەی دەبێت پارتەكان پێكەوە كاربكەن بۆ حوكمڕانیكردنی وڵات. رەنگە ئەفریقیای باشوور و عێراق دوو نمونەی باش بن لە بارەی چۆنیەتی كاركردنی ئەم شێوازەوە. كەواتە رێگریكردن، نوێنەرایەتی لەسەر ئاستی نەتەوە و نوێنەرایەتی لەسەر ئاستێكی دیاریكراو، سێ رێگەی سەرەكین كە كۆمەڵگە دەتوانێت لە رێیانەوە پارتە سیاسییەكان رێكبخات، ئەگەر ئێوەش بۆچوونی منتان دەوێت، ئەوا دەڵێم لە رووی دیموكراسییەوە رێگریكردن كارێكی قورسە و رەنگە كاراش نەبێت. لە دیموكراسیدا بژاردەكە لە نێوان نوێنەرایەتیكردنە لەسەر ئاستی نەتەوە و نوێنەرایەتیكردنە لەسەر ئاستێكی دیاریكراو.
شايانى باسه بووگاردس هەروەها گوتی: پارتە سیاسییەكان لە هەموو شوێنێك ناوبانگێكی خراپیان هەیە، نەك تەنیا لە پێوەندی بە پرسی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە، بەڵكو لە پێوەندی بە پرسی پێدانی هەلی كار لە سەر بنەمای مەحسووبییەت بە دۆست و ئەندامانی پارتەكەیان. ئەمە كێشەیەكی مەترسیدارە، تەنانەت لە هەرێمی كوردستانیش ئەمە مایەی مەترسییە. كەواتە دەكرێت چی بكەین؟ ئێوە ئاماژەتان بە پەرلەمان كرد وەك دامەزراوەیەكی گرنگ، هەروەها دامەزراوەی سیاسی دیكەش هەن، لە نێویاندا دادگاكان و دەزگای چاودێری و چاودێری پەرلەمانی، وەك نووسینگەی ژمێریاری سەربەخۆ، یاخود نووسینگەی بودجەی پەرلەمانی. هەموو ئەم دامەزراوانە چاودێری و لێپرسینەوە ئەنجام دەدەن. رەنگە سیستمی هەڵبژاردنیش لەم رووەوە رۆڵ ببینێت.
لە كۆتایی قسەكانیدا ماسیش گوتی: گرنگ ئەوەیە بزانین ئایا خەڵكی بەڕاستی هەڵبژاردنەكان و سیستمی لیستی كراوە بۆ جیاكردنەوە و هەڵاوێردكردنی نوێنەرە گەندەڵەكان لە نوێنەرە ناگەندەڵەكان بەكار دەهێنن، ئەو كات كاریگەرییەكانی دەبینین.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1048)
