پۆستەکانی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر پڕدەکرێنەوە

پۆستەکانی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر پڕدەکرێنەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، کە دوو پۆستەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر پڕدەکرێنەوە.

یاسین سەلیم مزووری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە بە هۆی ئەوەی گۆڕان لە حکوومەت دەرکراوە، ئەوا پۆستەکانی بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر، کە درابوونە گۆڕان، بە کەسانی دیکە پڕدەکرێنەوە.

یاسین سەلیم مزووری ئاماژەی بەوەشکرد، کە دانانی دوو کەسی دیکە لەو شوێنە بە دوو ڕێگا دەبێت، ”یەکەمیان پارێزگا ناوی دوو کاندید رەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، یاخود وەزیری پەیوەندیدار دوو کەس بە وەکالەت بخاتە شوێنیان“.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن پارێزگای هەولێر باسی ئەوەشی کردووە، کە پڕکردنەوەی ئەو دوو پۆستە ”لەماوەیەکی نزیکدا دەبێت، چونکە کاری ئەو دوو بەرێوەبەرایەتییە وەستاوە“.











باسنیوز
Top