هەردوو پۆستی گۆڕان لە پارێزگای ھەولێر پڕ دەکرێنەوە

هەردوو پۆستی گۆڕان لە پارێزگای ھەولێر پڕ دەکرێنەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەڵێ، بڕیارە پۆستەکانی گۆڕان لە پارێزگای ھەولێر پر بکەنەوە؛ ئەو کارەیش دوو ڕێگەی هەیە.

(یاسین سەلیم مزووری) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پۆستی بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاریش درابوو بە بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام مادامەکینێ لا دراون، کەسی تر لە شوێنەکەیاندا دادەنرێت."

(یاسین سەلیم مزووری) گوتیشی: "دانانی دوو کەسی دیکە لە شوێنی ئەوان بە دوو ڕێگا دەبێت، یەکەمیان پارێزگا ناوی دوو کاندید ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، یاخود وەزیر دەسەڵاتی ھەیە کە دوو کەس بە وەکالەت بخاتە شوێنیان."
(مزووری)ڕوونیشی کردەوە، پڕکردنەوەی ئەو دوو پۆستە لەماوەیەکی نزیکدا دەبێت، چونکە کاری ئەو دوو بەرێوبەرایەتییە وەستاوە.
Top