"پێشنیازی پێدانی زه‌وی به پێشمه‌رگه و، کەسوکاری شه‌هیدان دراوه‌ته حکوومه‌ت"
(ئارى هه‌رسین) سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانى کوردستان، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "لەم لیژنه‌یەی په‌رله‌مانى کوردستانەوە، ماوه‌یه‌که پێشنیارێکمان ئاراسته‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم کردووه و، چه‌ند جارێکیش باسمان کردووه زه‌وى بدرێت بەو پێشمه‌رگانەی لە شه‌ڕی تیرۆریستانى داعشدانە؛ دڵنیایشم سه‌رۆکى حکوومه‌تیش بە دڵەوە ئەو کارە دەکا و، زەوی دەدرێتە ئەو پێشمه‌رگانه‌ى چوونەتە شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش."
(هه‌رسین) گوتیشى: "ئه‌م کاره بێگومان پێویستى به ئاماده‌سازى هه‌یه و، به پرۆسه ده‌کرێت؛ ئه‌وه نییه ئه‌مڕۆ داوا بکه‌ین و به‌یانى جێبه‌جێ بکرێت، چونکه ئه‌و بابه‌ته ڕێکارى یاسایى خۆى هەیە و، له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییەوە دەکرێت؛ دەبێ له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وە لیستى ناوه‌کانیان بۆ بچێت و، پوخت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ناهه‌قییەکی تێدا نه‌بێت و، هەقی کەسیش نەخۆرێت؛ بەو هیوایه‌ین پێشنیاره‌که‌مان جێ به‌جێ بکرێت."
