هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه
له سه‌ره‌تاى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له لایه‌ن بنكه‌ى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پوخته‌ى راپۆرتى گۆرانكارى و پێشه‌وه‌چوونه‌كانى كۆى میحوه‌ره‌كانى شه‌ر له رووى پێشره‌وى و بوردومانى هێزه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانان خرایه‌روو.
پاشان له لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت تیشك خرایه سه‌ر به‌رده‌وامى مه‌شقه سه‌ربازییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
دواتر له لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌كانى هاوپه‌یمانان زانیارى و ورده‌كارى زیاتر له‌باره‌ى رووداو و پێشهاته سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه باسى لێوه‌كرا. له كۆتایى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا گرنگى دانى زیاتر به مه‌شقه سه‌ربازییه‌كان و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دووپاتكرایه‌وه.
