لە شنگال چەند خۆکوژێکی داعش کوژران
عەقید عیسا زێوەیی، فەرماندەی لیوای 4ی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال راگەیاند: کاژێر 2:45 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 2-11-2015 چەند چەکدارێکی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، کە هەندێکیان خۆکوژبوون، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە ناو سەنگەرەکان سێ خۆکوژ لەلایەن پێشمەرگە تەقێنرانەوە کە ئێستا تەرمەکانیان کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و، هاوکات پێنج چەکداری دیکەش کوژراون".
زێوەیی گوتی "شەڕەکە بەبێ زیانی پێشمەرگە کۆتاییهاتووە و ئێستا رەوشەکە ئارام بووەتەوە".
هاوکات پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند" ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو لەکاتی هاتنی بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە شنگال، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە تەقێنرایەوە و خۆکوژەکە کە ناوی ئەبوعومەر بووە، کوژراوە".
رووداو
