دەوڵەت پێناسەی نەتەوە تەواو دەكات و چوارچێوەیەكە بۆ دیاریكردنی ئازادیی تاك

دەوڵەت پێناسەی نەتەوە تەواو دەكات و چوارچێوەیەكە بۆ دیاریكردنی ئازادیی تاك
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان پڕۆفیسۆر مایكڵ مۆسیر تایبەتمەند لە زانستی سیاسی بۆ گوتى: لە پێوەندی بە دەوڵەتی نەتەوەییەوە، ئەوا دەتوانین بڵێین كە شەڕی پاشایەتی بۆ قەڵەمڕەوی و سەرچاوەكانی دیكە لە ئەوروپا لە داوی كۆتایی هاتنی جەنگی ئایینی، شەڕی سی ساڵە و شەڕی سەد ساڵە لە ئەوروپا، سەرهەڵدانی دوڵەتی هاوچەرخمان بینی. بە دڵنیاییەوە ئەمە یەكێكە لە نێو زۆرێك لە بژاردەكان و رێكخستنی سیاسیدا، بەڵام رەنگە –دەوڵەتی نەتەوەیی- باوترین شێوەی رێكخستنی سیاسی بێت. هەروەها مۆدێلی دیكەش هەن وەك دەوڵەتەشار، یان ئیمپراتۆر، یان شێوە رێكخستنی نەژادی، یان خێڵەكی، كە دەوڵەتی هاوچەرخ لە ئەوروپاوە سەریهەڵدا و لە جیهاندا بڵاوبووەوە و زیاتر بە هۆی بەرفراوانبوونی ئەورووپییەوە بووە لە ماوەی سەدەكانی پاش ١٦٤٨ـەوە.


مایكڵ مۆسیر هەروەها گوتی: دەوڵەتی نەتەوە دەرفەتێك بۆ تاكەكانی دابین دەكات لەناو ئەو دەوڵەتەدا و لەبەرانبەریشدا تاكەكان دەبێت خزمەتی ئەو دەوڵەتە بكەن، بەڵام ئایا تا چەند ئازادی بۆ تاكەكان دابین دەكات لە چوارچێوەی دەوڵەتدا؟ هەندێك پێیانوایە كە دەبێت لانیكەمی ئازادی دەستەبەر بكات بۆ تاكەكەسەكان و تەنیا لە رووی جەستەییەوە پارێزگارییان لێبكات و زیاتر نا، بەڵام هەندێك پێیانوایە دەوڵەت پێویستە زۆرترین ئاست و ئەندازەی ئازادی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەستەبەر بكات، ئەم بۆچوونانەش كە دەربڕاون، تەنیا فەلەسەفی نین، بەڵكو پراكتیكیشن سەبارەت بە دەوڵەتی نەتەوەی هاوچەرخ لە سەرتاسەری جیهاندا.

شايانى باسه مۆسیر هەروەها گوتی: لە زۆر رووەوە لیبڕاڵ دیموكراسی باشترین بژاردەیە بۆ رێكخراوبوونی سیاسی، بەڵام لیبڕاڵ دیموكراسیش بێ كەموكوڕی و بێ خەوش نییە. ئایا وڵاتانی لیبڕاڵ دیموكرات لەگەڵ یەك بەشەڕ دێن؟ هێشتا ئەمە رووی نەداوە، ئەمە مانای ئەوە نییە كە شەڕ لە ئارادا نامێنێت لە نێو لیبراڵ دیموكراسییەكاندا. بەڵام ئاشتی دیموكراسی تیۆرییەكی زۆر بەهێزە كە ئەمە دەڵێت لە رووی فەلسەفییەوە لەبەر ئەوەی دژی شەڕن، یان بەرژەوەندییان لەوەدایە لە بازرگانیدا بن لەگەڵ یەكدا، نەك لە شەڕ. كەواتە ئەمە تیۆرێكی بەهێزە بۆ روونكردنەوەی روونەدانی شەڕ لە نێو لیبڕاڵ دیموكراسییەكاندا.


لە كۆتایی قسەكانیدا مایكڵ گوتی: ژمارەیەك لە دەوڵەتە نەتەوەكان هەن كە بەرژەوەندییان هەیە لە هێشتنەوەی ئەم بارە باوە، ئایا ئەمە چ ئاكامێكی لێدەكەوێتەوە لەسەر ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟ وەڵامەكە ئەوەیە دەبێت چاوەڕێ بكەین و ببینین. هەموو ئەوەی كە دەتوانین گەرەنتی بدەینێ ئەوەیە كە گۆڕانكاری بە شێوەیەك لە شێوەكان روودەدات، بەڵام وەڵامی پرسیارەكە كە چۆن دەبێت، نازانین.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1048)
Top