قایمقامی نوێی شنگال دهستنیشان كرا
(مەحما خەلیل) قایمقامی نوێی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای شنگال، کرامە قایمقامی نوێی شنگال و، ئەو ئەرکەم پێ سپێردراوە."
(مەحما خەلیل) گوتیشی، بەرنامەی خۆم بۆ خزمەتکردنی شنگالیان ھەیە؛ کە شنگال ئازاد بوو، ھەوڵی گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕزگارکردنی دیلەکانی دەستی تیرۆریستانی داعش دەدەم ؛ جگە لەوەیش ھەوڵ دەدەین سندووقێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوهدانکردنەوەی شنگال دابنرێت و، شنگالی پێ ئاوادان بکەینەوە."
گوتیشی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھاوکارییەکی کردووینە بۆ ئەوەی شنگال ئاوەدان بکەینەوە.
