لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، ناوهرِاستی ئه‌م ههفتهیهسهردانی سلێمانی و گه‌رمیان ده‌كات
فه‌یرۆز ته‌ها راشیگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی لیًژنهی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستاندا برِیار دراوه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌و لێژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی لصكۆلینهوهو به‌دواداچوون له‌سه‌ر پشێوییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه و دۆكیومێنت له‌سه‌ر روداوه‌كان....ناوبراو راشیگه‌یاند ئه‌م پشێویانه‌ی كه دروست كران، خۆپێشاندان نه‌بوون و هیچ شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌یان لێ به‌دی نه‌ده‌كرا و دوور بوون له داواكانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و بووه هۆی شه‌هیدبوونی هاوولآتیان و كادیرانی پارتی و سووتاندنی چه‌ندین باره‌گای پارتی.
