پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: دانیشتنی پەرلەمان لە سلێمانی پێشیلی پەیرەوی نێوخۆی پەرلەمانە

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: دانیشتنی پەرلەمان لە سلێمانی پێشیلی پەیرەوی نێوخۆی پەرلەمانە
پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەر دانیشتنێک لە شاری سلێمانی پێشیلی پەیرەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و نیسابی یاسایش تەواو ناکرێت.
ژمارەیەک ماڵپەر و دەزگای ڕاگەیاندن بڵاویانکردوەتەوە یوسف محەمەد هەوڵ دەدات لە شاری سلێمانی دانیشتنێکی پەرلەمان ئەنجام بدات.

شوکریە شێخانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕاگەیاند: پەیرەوی نێوخۆی پەرلەمان باس لەوە دەکات ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان پەرلەمانتاران بیانەوێت دانیشتنێک لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان ئەنجام بدەن دەبێت لە هۆڵی پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدرێت،پێشم وایە ئەگەر دانیشتن لە دەرەوەی شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت پێشێلی پەیرەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و پێشم وایە نیسابی یاسایی تەواو ناکرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکراشی دەکات: ئەنجامدانی هەر دانیشتنێکی پەرلەمان بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

شکوریە شێخانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داواش لە پارتی و گۆڕان دەکات لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەن بەرژەوەندی گشتی ئێستەو داهاتووی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن،هەرچەندە خاڵی ناکۆکیش هەبێت خاڵی هاوبەشیش زۆرە لەم قۆناخەدا پێوستمان بەوەیە یەکگرتوو و یەک دەنگ و یەک رەنگ بین،بۆ ئەوەی بەهێزتربین بەرامبەر بەغدا و داعش و دەرەوەش بەڵام ئەگەر ناکۆکیمان زۆر بوو ئەوە بەرامبەر داعش و وڵاتانی زلهێز و بەغداش لاواز دەبین.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان پێشی وایە دەبێت ئەو دانیشتنە ئەنجام نەدرێت،چوونکەبارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و لایەنەکان زیاتر دژی یەکتری دەبن و پێوستە بارودۆخەکە ئاسایبکرێتەوە و سەرۆکی پەرلەمان بگەرێتەوەو وەزیرەکانیش بگەرێنەوە سەرکارەکانیان.

لە بارەی بەشداریکردن لە هەر دانیشتنێک لە دەرەوەی پەرلەمان گوتی: ئێمە هەر جۆرە بریارێک بە ڕاوێژ لەگەڵ فراکسیۆنەکەمان یەکلای دەکەینەوە بەڵام من وەک پەرلەمانتارێک ئەم هەنگاوەم پێ باش نییە.












باسنیوز
Top